فەرماندەی لیواکەی کۆسرەت رەسوڵ لەسەر کوێخا دێرین ڕوونکردنەوە دەدات

فەرماندەیەكی نزیك لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ لەسەر کوێخا دێرین ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کەسێک کە تاوانبار بوو ماڵی کۆسرەت رەسوڵ باکیان نییە بگیرێت یان نا". 

ئەیوب یوسف سەرپەرشتیاری لیوای ٣ و ٧ی پێشمەرگە کە بە لیواکانی ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ ناسراوە، ئەمشەو دووشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" دەبێت یاسا سەروەر بێت، کوێخا دێرین یان هەر کەسێکی دیکە کە تاوانێکی کرد دەبێت خۆی رادەستی یاسا بکات". 

دەشڵێت" ماڵی کۆسرەت رەسوڵ لەم دۆسیەیەدا هیچ کێشەیەکیان نییە، چونکە کوێخا دێرین فەرماندەی سەربازی نەبووە و كەسێكیش کە تاوانبار بوو ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ باکیان نییە بگیرێت یان نا". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ 
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە" دێرین ئەحمەد تۆمەتبار بە بریندارکردنی کوڕی وەبەرهەهێنێکی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت و دەستدەگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار و روخانی هەموو تەجاوزەکانی کە لەسەر ماڵوموڵکی گشتی کردوویەتی". 

وتیشی" ئێستا، کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی ٤٠٥ - ٣١ـی لە یاسای سزادانی عیراقی کێشەکەشی لەسەر داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی".


PM:08:00:12/02/2024