ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی دەستبەکار دەبێت

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنوەر حەمەسەعید وەک بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بە وەکالەت بۆماوەی شەش مانگ دەستبەکاربێت. 

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" بڕیاردراوە لە ئەمڕۆوە ئەنوەر حەمە سەعید لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت، وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەستبەکاربێت". 

پێشتر سالار حوسامەدین لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بوو، بەڵام دواتر دەستی لە کارکێشایەوە و بڕیارە لە ئەمڕۆوە ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەببات.


AM:09:48:13/02/2024