کەشناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنەوەی لێزمە بارانی ڕاگەیاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پله‌كانی گه‌رما نزمدەبنەوە و لێزمە بارانیش دەستپێدەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دواینیوەرۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، هاوکات خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە لە کاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە دواینیوەرۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، رێژەی دابارین زیاد دەکات و لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ بارانی مامناوەند وە هەندێ ناوچەش لێزمە باران و  هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان بە گشتی، هەروەها خێرای با (٥ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٦ – ٨) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا چوار) پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 


AM:10:50:13/02/2024