گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان دینا نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تازەترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی بە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت.
دینا، لە شاری ڕانیە لە دایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە.