یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا عێراقیەکان شۆک دەکات

ڕۆژی چوارشەممە لیژنەی ناوبژیوانانی تۆپی پێی ئاسیا لیستی سەرەتایی ئەو ناوبژیوانانەی ڕاگەیاند کە بۆ ناوبژیوانی یارییەکانی مۆندیالی 2026 کاندید کراون، بەڵام ناوبژیوانانی عێراق بێبەشکراون.

 لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا  ڕایگەیاندووە، ناوبژیوانە پاڵێوراوەکان چەندین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی باشترینیان لەنێوانیاندا هەڵبژێرن و لە لیستەکەدا ناوبژیوانی ئوسترالی – ئێرانی عەلی ڕەزا فەغانی تێدابووە کە پێشەنگی یارییە سەرنجڕاکێشەکەی نێوان عێراق و ئوردنی لە یارییەکانی جامی ئاسیا بوو  کە لە قەتەر کۆتایی هات.

 لیستەکە پێکهاتبوو لە: عەبدولڕەحمان ئەلجاسم و سەلمان فەلاحی  قەتەر، محمد ئەلحوایش و خالد تاریس لە سعودیە، عادل نەقبی و عومەر ئەلعەلی لە ئیمارات، ئەحمەد ئەلکاف لە عومان، ئەحمەد ئەل- عەلی لە کوێت، ئەدهەم مەخمدا لە ئوردن، ئاراکی و یاما شیتا لە ژاپۆنەوە، ئەلغز لە ئۆزبەکستان، مانینگ لە چین، کیم جۆنگ ئون لە کۆریای باشوور، و محمد نازمی لە مالیزیا.


PM:02:37:14/02/2024