کاساس بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە یاریزان دانیلۆ سەعید دەدات

خیسوس کاساسی ئیسپانی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دانیلۆ سەعید، یاریزانی پیشەگەری یانەی ساندیفیۆردی نەرویجی دا.

 سەعید دوای کۆتایی هاتنی یاریی نێوان عێراق و ئەندەنوسیا لە قۆناغی یەکەمی جامی ئاسیای ٢٠٢٤ی قەتەر، شاندی شێرەکانی میزۆپۆتامیای جێهێشتبوو.

 سەرچاوەکان بە "میدیا عێراقیەکانیان" ڕاگەیاند: "خیسوس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پەیوەندییەکی لە یاریزان دانیلۆ سەعدەوە پێگەیشت، کە داوای لێبوردنی کرد لەسەر ئەوەی لە جامی ئاسیا ڕوویدا و ئەمەش پاش لەناکاو ڕۆشتنی لە جامی ئاسیا، ڕاهێنەرەکەش ئارەزووی خۆی بۆ گەڕانەوەی دەربڕی بە تێگەیشتن لە دۆخی یاریزانەکە لەو کاتەدا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، کاساس دانیلۆی دڵنیاکردووەتەوە کە یاریزانێکی گرنگە و بەشێکە لە پلانەکانی، دانیشتنی لەسەر  کورسی یەدەگ لە یارییەکەی ئەندەنوسیا بەو مانایە نییە کە بەشێک نییە لە پلانەکانی، و دەبوو چەند خولەکێک کاتێکی یاریکردنی هەبووایە ئەگەر لە جامی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەردەوام بووایە.

 
 هەروەها، "دوای کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکە، کاساس یاریدەدەرەکانی ئاگادارکردەوە کە دانیلۆ سەعید لەنێو بژاردەکانیدا دەبێت بۆ قۆناغی داهاتوو، هەروەها یارییەکەی فلیپین لە بەسرە باشترین دەرفەت دەبێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بخاتە ناو کۆمەڵەکە، بۆ ئەوەی خۆشەویستی هاندەرانی عێراقی بەدەستبهێنێت کە چاوەڕوان دەکرێت بەهێز بەشداری یارییەکە بکەن”.


 لە درێژەی قسەکانیدا کاساسدا هاتووە: راهێنەرەکە بەڕاستی سەرسام بوو بە توانا و لێهاتووییەکانی بەرگریکاری نێودەوڵەتی و نیگەران نەبوو لەوەی لە جامی ئاسیا چی ڕوویدا، سەرەڕای ئەو قسە و دەنگۆیانەی کە بڵاوکرانەوە، کاساس گرنگی بەو بابەتە نەداو مامەڵەی لەگەڵ ئارامیی تەواودا کرد بۆ ئەوەی هیچ شتێک لێی دەرنەچێت کە کاریگەری لەسەر داهاتووی یاریزانەکە هەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق.

 جێگای سەرنجە کە دانیلۆ سەعید تەمەن ٢٤ ساڵ لە ئێستادا بەهای بازاڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆیە.  بەڵام یانەکەی داوای بڕە پارەیەکی گەورەتر دەکات لە بەرامبەر ڕێگەدان بە ڕۆیشتنی لە ماوەی گواستنەوەی داهاتوودا.

 سەعید 3 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی قەتەر و ئوردن ئەنجامدا لە پاڵەوانێتی دۆستانەی چوارگۆشەی ئوردن کە بۆ ماوەی 13 بۆ 17ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لە عەممان بەڕێوەچوو، هەروەها بەرامبەر کۆریای باشوور.

 هەڵبژاردەی عێراق دووجار ڕووبەڕووی هاوتا فلیپینییەکەی دەبێتەوە، لە ڕۆژانی 21 و 26ی ئادار، ئەمەش لە چوارچێوەی پاڵاوتنی دووانەی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 و جامی ئاسیای 2027.


PM:10:01:14/02/2024