سبەی بەهۆی خراپی کەشوهەوا ئیدرارەی گەرمیان پشووی راگەیاند

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە" بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک سبەینێ لە سنوری ئیدارەی گەرمیان پشوو دەبێت".

راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە" بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.



PM:10:40:14/02/2024