مباپێ بڕیاری کۆتایی دا

کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی ئاگادارکردەوە لە ئامادەنەبوونی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی بەتەواوەتی  یانەکەی جێدەهێڵێت.

 مباپێ ئیدارەی  پاریسی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردەوە، بەو مەرجەی لە چەند مانگی داهاتوودا، پێش 30ی حوزەیرانی 2024، بە فەرمی ڕاگەیەندراوەکە ئەنجام بدرێت.

 مباپێ لە هاوینی 2021 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژکردبووەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، هەروەها ئەو تاکە کەسە کە دەسەڵاتی کاراکردنی بڕگەی ساڵێکی زیادەی هەیە، کە تا 31ی تەمموزی ڕابردوو کارا دەبێت، بەڵام ئەوە چالاک نەکرا.

 لە دوای گواستنەوەی بۆ پاریس سان جێرمان لە مۆناکۆوە، مباپێ هەمیشە ئامانجی بەردەوامی یانەی ڕیال مەدرید بووە لە زۆربەی ماوەکانی گواستنەوەی زستانە و هاوینەدا، هەواڵەکانیش باس لەوە دەکەن کە گۆڵکاری یانەی پاریسی پێشوەختە لەگەڵ یانەی شاهانە  ڕێککەوتووە بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەوە لە هاوینی داهاتوو، بەتایبەتی کە چووەتە ئەو ماوەیەی کە دەسەڵاتی دانوستان لەگەڵ یانەکانی دیکەی پێدەبەخشێت، ئەمانە شەش مانگی کۆتایی ئەو ماوەیەی کە ماوە بۆ گرێبەستەکەی.

 هەرچەندە لە ساڵی 2021ەوە ناوی مباپێ بە تایبەتی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام یانەى تر هەن ئارەزووی خۆیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەربڕیوە، لەوانە لیڤەرپوڵ کە لە ساڵانی ڕابردوودا دوو چەکی هێرشبەری لەدەستداوە، ئەوانیش ڕۆبێرتۆ فیرمینۆی بەڕازیلی و سادیۆی سەنیگالییە.


PM:08:27:15/02/2024