لە هەرێمی کوردستان بارابارینی بەخوڕ بەردەوامەو چەندان رێگاوبان گیراون‌و هاوڵاتی و شوێنێ گشتی زەرەریان بەرکەوتووە( وێنە)

لە دوێنێ چوار شەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارینی بەلێزمەو شەستەباران ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتۆتەوەو سەرەتا لە دهۆکەوە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بە تووندی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی گرتەوەو چەندان رێگاو بان داخراون و چەندان شوێنێ گشتی زەرەریان بەرکەوتووەو ژمارەیەکی بەرچاویش لە ماڵان ئاو چۆتە ناویانەوەو زەرەریان لێکەوتووە، بەلآم تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی رانەگەیندراوە. 

بەپێی لێدوانە فەرمییەکان تا ئێستا لە هەولێر خەڵکی ١١ گەڕەک داوای فریاکەوتنیان کردووەو ئاو چۆتە ژمارەیەک ماڵی ئەو گەڕەکانەوەو زەرەریان لێکەوتووە، هەروەها ٣٦ ئۆتۆمبیل لەناو هەولێر کەوتوونەتە ژێر ئاواوەوە.

لە سلێمانی رێگای تاسلوجە سلێمانی و بازیان - سلێمانی بۆ ماوەیەک بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو رێگای هاتوچۆ نەما. لە بازیانیش چەندان ماڵ ئاویان تێچوو.

لە دهۆکیش چەندان رێگا گیران و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان درووستبوو، بەهۆی شەپۆڵی بەهێزی باران بارینەکەشەوە لەگوندی گرد گۆران لە سنوری ناحیەی گردەسێن ١٦ بزنی کیوی خنکاون و١١ی دیکەش لەلایەن بەرگری شارستانی ئاکرێ رزگارکران.

ئاماری زەرەر و زیانەکان لە هەڵکشاندایەو بارانبارینیش بەردەوامە.

 
 



PM:09:11:15/02/2024