ئەمشەو هاوسەرۆک سەرجەم گیراوەکانی تەڤگەر و رۆژنامەنووسان ئازادکران

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێج شەممە زیاتر لە ٢٠ لایەنگرانی تاڤگەری ئازادی بەهەردوو هاوسەرۆکەکانیانەوە، لەگەڵ سێ رۆژنامەنووسی دەزگای رۆژنیوز لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەسەهۆڵەکەی سلێمانی دەستگیرکران، ئەمشەو کاتژمێر ٨ ئازاد کران.

کاتژمێری ٢ ی پاشنیوەرٶی ئەمڕۆ لە کاتێکدا لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی خەریکی خۆ ئامادەکردنبوون بۆ سازدانی خۆپیشاندانێک لە یادی ٢٥ ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئوچ ئالان سەرکردەی دەستگیرکراوی پەکەکە لەشەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، زیاتر لە ٢٠ کەسانی سەر بە تەڤگەر بە هەردوو هاوسەرۆک تارا حسێن و سەلام عەبدوڵاوە دەسگیرکران، هاوکات سێ رۆژنامەنووسی ئاژانسی رۆژنیوز دەستگیرکران، دوای هیشتنەوەیان بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر لە ئاسایش، ئەمشەو ئازاد کران.

ئەو خۆپیشاندانە لە کاتێکدابوو ئەمڕۆ لە پارچەکانی تری کوردستان و چەند پایتەختی وڵاتانی ئەوروپی خۆپیشاندانی گەورە دژی ٢٥ ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدولآ ئوچ ئالان بەڕێوە چوو.

رێگا نەدان بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی تەڤگەر لە سلێمانی کە بۆ ماوەیەکی زۆربوو لە سلێمانی رێگا نەدەگیرا لە لایەنگرانی پەکەکە خۆپیشاندان بکەن، بە بابەتێکی تازە ناوزەد دەکرا، بەتایبەتی کە هەفتەی رابردوو وەزیری بەرگری تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەو بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان تورکیا داوای لە قوباد تاڵەبانی کردووە کە چالاکییەکانی سەر بە پەپەکە و لایەنگرانی لە سلێمانی نەهێڵن، بە پێچەوانەوە رووبەڕیی سزا دەبنەوە.  
   

PM:11:31:15/02/2024