بەهۆی خراپی باروودۆخی کەش و هەواوە، کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند" گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سلێمانی راگیراون".
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق شەوی پێنج شەممە رایگەیاند" گەشتەکانی هاتن و چون لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و سلێمانی راگیراون بەهۆی خراپی بارودۆخی کەش و هەواوە." کۆمپانیای گشتی هێلی ئاسمانی عێراق ئاشکرا دەکات ، یەکێک لە فڕۆکەکانیان نزیکی فڕۆکەخانەی سلێمانی بووەتەوە بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی کەش و هەوا رێگەی پێ نەدراوە بنیشێتەوە.
هاتووشە" لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان، یان دەستپێکردنەوەیان و هێوربوونەوەی دۆخەکە گەشتیارەکان ئاگادار دەکەنەوە".