ریاڵ مەدرید بڕیاری چاوەڕوان نەکراو دەدات

رۆژنامەی(ریلێڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بیرلەوە دەکاتەوە بە خواستن  ئاردا گولەر بە یانەیەکی تر بدات.

 بە قسەی سەرچاوەکە ئەم ڕێگایە تەنها لە حاڵەتێکدا هەڵدەبژێردرێت کە تیپێک هەبێت کە بەڕاستی هەموو لایەنەکانی هەردوولا قەناعەت پێبکات و داواکارییەلام جێبەجێ بکات.

 هەروەها بژاردەی تر ئەوەیە بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە تیپەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام کێشەکە لێرەدا لەو زیانانەدایە کە بەردەوامی کەمی خولەکەکان بە یاریزانێکی وەها گەنج دەگەیەنێت، جگە لەوەش لە ساڵی داهاتوودا ئەگەری هاتنی مباپێ هەیە، تەنانەت هاتنی ئەندریکیش، ڕەنگە چانسی زیاتر کەمبکاتەوە بۆ یاریکردن.

گولەر بەهۆی زۆر پێکانەکان تا ئێستا 89خولەک یاری کردووە.


PM:02:54:16/02/2024