رێگایەکەی سەرەکی بەهۆی بارانبارینەوە لە گەرمیان داخرا


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەنەوە کە رێگای (کەلار - کفری) سایدی چوون بە ئاڕاستەی کفری لە زاڵگەی رزگاری تاوەکو سەرقەڵا بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو تێیدا بە تەواوی داخراوە.

هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەهۆی بارانبارین و کۆبوونەوەی ئاو لەسەر رێگای کەلار – کفری سایدی چوون ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە و رێگاکە بەتەواوی داخراوە.

  داواش لە شۆفێران دەکرێت سایدی (کفری - کەلار) بەکار بهێنن بۆ چوون و هاتن، هاوکات بە وریایی و ئاگاداربوونەوە شۆفێری بکەن.

لە رۆژی رابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێـم کردووە گەرمیانیش کە تا دوێنێ مەترسی وشکە ساڵی لەسەر بوو، زیاتر لە ١٠٠ ملم بارانی تەنها لە رۆژێکدا لێباریووە.



PM:10:29:16/02/2024