پرسی " تیرۆر " و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بابەتی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو لە کۆنگرەی ئاسایشی میوونشن لە ئەڵمانیا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەرێم و تورکیا جه‌ختیان له پاراستنی ئاساییش و سه‌قامگیری و هاریكاریی هاوبه‌شی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئاساییش و ئارامیی هه‌ردوو وڵات.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌روه‌ها لەکۆبوونەوەکەدا باسیان له دوایین هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكان له‌مباره‌یه‌وه كرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و كاری پێكه‌وه‌ییی وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
ئەمە دووەم کۆبوونەوەیە لە هەفتەیەکدا ئەردۆغان و فیدان لە ئیمارات و ئەڵمانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزان سازی بکەن، هاوکات تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی لە دژی یەکێتی و سلێمانی، هەرچەندە بافل تاڵەبانیش یەکێکە لە بانگهێشتکراوەکانی کۆنگرەی میوونشن.