دادگای فیدراڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە دادگاکە کۆببێتەوە سەبارەت بەو سکاڵایەی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵباژردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماریان کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت دادگای فیدراڵی بڕیار کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە پێنج ماددەی ھەمواری یاساکە بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە کورسی کۆتاکان و بازنەی ھەڵبژاردن.


AM:11:04:17/02/2024