ئیدارەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی دەیانەوێت کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو ئەنجامبدەن، دەبێت ئەم پرۆسەیە بەهەماهەنگی و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیدارییەکان بێت".
لهڕاگهیهنراوێكدا ئیدارهى گهرمیان ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" ئاگاداری بۆ لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و هەموو ئەو کەسولایەنانەی کە دەیانەوێت کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی لافاو ئەنجامبدەن، دەبێت ئەم پرۆسەیە بەهەماهەنگی و ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیدارییەکان بێت، بە پێچەوانەوە ئەو کەمپینانە مەهامەکەیان ناچێتە نێو چوارچێوەی سود و بەرژەوەندی هاوڵاتیانی زیان لێکەوتوو".
لەبارەی هۆکارەکەیەوە دەڵێت" لەبەرئەوەی ئیدارەی گەرمیان خۆی لەڕێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە قەبارەی زیانەکانی لافاو لەسنوری گەرمیان بەداتای وردو دروست دەخەمڵێنێت، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئەزمونەی ڕابردوو ڕادەگەیەنین کە لەدەرەوەی ڕێکخستنو کاری هەماهەنگیەوە کۆمەکی ناتەندروستو ناپێویست کۆدەکرایەوەو هیچ سودێکی ئەووتۆی نەدەگەیاندە زیانلێکەوتوان، بەهیواین هەمولایەک بەگیانی بەرپرسیارێتیو پابەندی ئەخلاقییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن".
لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتووهتهوه و لەچەند ناوچەیەکیش لافاو دروستبووه و زیان بە چەند ماڵێک گەیشتووە.