کەشناسی هەرێم: لە سلێمانی‌و دهۆک بارانبارین بەردەوام دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات تا نیوەشەو بارانبارین لە ناوچەکانی سلێمانی و دهۆک بەردەوام بێت، بەڵام لە هەولێر شەپۆلەکە لاواز بووە، بەیانیش یەک شەممە بە تەواوی لە هەرێم لاواز دەبێت.

کەشناسی لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو شەممە بڵاویکردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمشەو كاریگەری ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە لە سنووری پارێزگای هەولێر تەواو لاواز دەبێت و باران بارین زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێكی پارێزگای دهۆك دەبێت لە درەنگانی شەو بە گشتی كاریگەریەكە لە زۆربەی ناوچەكان لاواز دەبێت.

بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو لەلایەن کەشناسی هەرێمەوە بەم شێوەیەیە:

هەولێر: ١٨،١ ملم
سلێمانی: ١٠،١ ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ 
چەمچەماڵ: ٤ ملم
پیرمام: ٦،٤ ملم
زاخۆ: ٥،٤ ملم
شەقڵاوە:  ٤ ملم 
خەبات: ٥،٢ ملم
ئاکرێ: ٠،٦ملم
بامەرنێ: ٢ ملم
بارزان: ٥،٢ ملم
بازیان: ١٤،٢ملم
دەربەندیخان: ١١ ملم
دوکان: ٧،٤ ملم
حاجی ئۆمەران: ٢،٨ ملم
هەڵەبجە: ٨،٢ ملم
هەڵشۆ: ٥،٢ ملم
مانگیش: ١٦.٨ملم
مەیدان: ١١،٤ ملم
سۆران: ٤،٨ ملم
پێنجوێن: ٥،٦ ملم
ماوەت: ٨،٤ ملم
باتوفە: ٥،٢ ملم
مێرگەسور: ٢،٤ ملم
سیدەکان: ٥ ملم
چۆمان: ٣،٦ ملم



PM:11:29:17/02/2024