چوار هاوڵاتی کورد لە خوراسان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپی کوردی دەستگیر دەکرێن

چوارهاوڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگای خوراسان دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی کوردی بەناوی ( وڵات) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکران.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردوویتەوە" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی نوێی هونەرمەند عەلی کەریمی یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد لە پارێزگای خوراسان، لانی کەم ٤ کەس(حوسێن تەقیزادە دەنگهەڵگر و بەڕێوەبەری ستۆدیۆی تەقیزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری ئەسفەراین و هەروەها هەر یەک لە عەلی دلفراز دەرهێنەر، حوسێن فیروزە بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و جەلال بەراتزادە کامێرامانی ئەم گوروپە )، کە لە بەرهەمهێنەرانی ئەم ڤیدیۆ کلیپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چەند کەسی دیکەش بانگکراون کراون".

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپی میوزیکی (وڵات) بە زمانی کوردی لەلایەن هونەرمەند عەلی کەریمی لە پارێزگای خوراسانی باکوور، لایەنی کەم ٤ کەس کە هاوکاری دروستکردنی ئەم ڤیدیۆ کلیپەیان کردووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ستۆدیۆی (تەقیزدە) لە شاری ئەسفەراین لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخستراوە.

شایەنی باسە کە هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو دوای تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر دەستبەسەرکرانیاندا بە پڕکردنەوە بەڵێننامەیەکی نووسراو بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

هەنگاو پێشتریش بڵاوی کردبووەوە" کە بەشێک لە هونەرمەندان و چالاکانی کورد لە پارێزگاکانی باکووری خوراسان و خوراسانی ڕەزەوی وەک هونەرمەند عەلی کەریمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە و ئاگادار کراونەتەوە کە مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردییان نییە".
 



PM:04:05:19/02/2024