"هاوڵاتییانی ٥٣ وڵاتی جیهان دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە سەردانی هەرێم بکەن"

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییانی (٥٣) وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە سەردانی هەرێم بکەن". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هاوڵاتییانی (٥٣) وڵاتی جیهان، دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە بێنە هەرێمی کوردستان، لەو رێنماییەدا هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە تەنیا لەسەر سنوور، پاسپۆرت پێشکەش دەکەن و ڤیزای ئەلیکترۆنی وەردەگرن و دێنە ناو هەرێمی کوردستان". 

ئاماژە بەوەشکراوە، مەرجێکی دیکەی وەرگرتنی ڤیزاکە ئەوەیە، پاسپۆرتی پێشکەشکار، لانیکەم شەش مانگی مابێت بەسەربچێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم ئەو وڵاتانە بریتین لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەریتانیا، چین، رووسیا، ئوسترالیا، نیوزلەندا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، کەنەدا، ئیمارات، کوێت، قەتەر، تورکیا، ئێران، لاتیڤیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، نەمسا، بەلجیکا، بەرازیل، بولگاریا، کرواتیا، قوبرس، یۆنان، چیک، دانیمارک، ئیستۆنیا، فنلەندا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هەنگاریا، ئەلبانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لوبنان، فاتیکان، لیخنشتاین، سعودیە، عومان، بەحرێن، ئوردون).


PM:09:21:19/02/2024