لە عێراق یەکەمین ژن بە پلەی کاپتن گەشتی ئاسمانی ئەنجامدا

لە عێراق یەکەم ژن لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی وەزارەتی گواستنەوە بە پلەی کاپتن، یەکەمین گەشتی ئاسمانی لە بەغدادەوە بەرەو دوبەی ئەنجامدا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە" کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاهەنگێکی لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد سازکرد بۆ رێزلێنان لە رێژین محەمەد دۆسکی بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەکەی بۆ کاپتن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، گەیشتنی ناوبراو بە پلەی کاپتن دەستکەوتێکی مێژووییە لە عێراق، بە تایبەتیش دوای ئەوەی رێژین محەمەد یەکەم گەشتی لە بەغداوە بۆ دوبەی ئەنجامداوە.


AM:09:30:20/02/2024