ئۆژین نەوزاد کلیپە نوێیەکەی بلاوکردەوە

ئۆژین نەوزاد، گۆرانیبێژی دیاری کورد نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی (عەجەب) بڵاوکردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب ئۆژین نەوزاد کلیپە نوێکەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێکستەکەی لەلایەن بەختیار باڵ ئافكان بۆ نوسراوە، فەرزاد فەرەجی ئاوازی داناوە، کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن بابەکەوە بۆ ئەنجامدراوە.

ئۆژین نەوزاد لە ساڵی (١٩٩٦) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، زیاتر گۆرانی و بەرھەمە ھونەرییەکانی لە ئاھەنگە خێزانی و دانیشتنە تایبەتییەکاندا پێشکەش دەکات و خاوەنی زۆرتریت هەوادارە لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا کلیپ و گۆرانی تایبەت بە خۆی هەیە.


AM:11:28:21/02/2024