ڤیدیۆ.. ئیلایدە مەتین (چاڤێن تەی) بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیلایدە مەتین نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (چاڤێن تە) بڵاوکردەوە.

(چاڤێن تە) نوێترین كاری هونەری ئیلایدە مەتینە کە لە چەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیری ئاوازدانەر بڵاوكراوەتە و ئاواز و هۆنراوەی رۆژ ئازادە، محەمەد كارایی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.

ئیلایدە مەتین خەڵكی باكوری كوردستانە و ماوەیەكی كەمە دەستی بە كاری هونەری كردووە، یەكەم گۆرانی بەرهەمێکی هاوبەش بووە لەگەڵ هونەرمەند عەدنان تەیمور، لە ئێستاشدا چەند بەرهەمێكی تایبەت بە خۆی هەیە.


AM:11:37:21/02/2024