"بڕیاری نەمانی کورسی کۆتاکان لێدانە لە پڕۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان"

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕاداگای فیدارڵی لەسەر نەهێشتنی کورسی کۆتاکان دەڵێت" نەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لێدانە لە پڕۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان".

ئەشواق جاف، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بڕیاڕدان لەسەر کورسی پێکهاتەکان لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نەبوو، بەڵام لە ٢٠١٤ـەوە پلان لە دژی هەرێمی کوردستان دادەڕێژرێت".

ئەو ئەندامەی پیشووی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند" ئەم بڕیارەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لێدانە لە پڕۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان، هەورەها نیشانەیەکەی نەرێنییە لەسەر پرۆسەی دیموکراسی هەموو عێراق".

ئەشواق جاف دەڵێت" بەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی بۆ لەمەودوا پێکهاتەکان نوێنەریان نابێت لە پەرلەمانی کوردستان، کە ئەمەش ستەمێکی گەورەیە دەرهەق بە مافەکانیان، بە دڵنایییەوەش کێشەکان قوڵتر دەبێت".

لە دانیشتینی ئەمڕۆی داداگی فیدراڵی عێراق رایگەیاند"پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ ئەندام پێکدێت و کورسی پێکهاتەکان نادەستوورییە". و بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ١١ کورسی کۆتاکان نەمان.



PM:06:42:21/02/2024