ئایدن مەعروف: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ناعادیلانە و سیاسی بوو

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان جەتی لەوە کردووەتەوە کە  بڕیاره‌كه‌ی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کورسی کۆتاکان عادیلانه‌ نه‌بوو و سیاسی بوو.

ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" دوای زیاتر له‌ ده‌جار دواخستنی دانیشتنی دادگای فیدراڵی، دادگاكه‌ بڕیاری دژی كۆتا و پێكهاته‌كان دا."

باسی له‌وه‌شكرد" پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌كان زۆر به‌هێزتره‌ له‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئه‌مه‌ی كرا بڕیارێكی سیاسیی بوو".

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان دەڵێت" ئه‌گه‌ر له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆتا بین، به‌شدار ده‌بین له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان".

ئایدن مەعروف ده‌شڵێت" بڕیاره‌كه‌ كاریگه‌ری بۆسه‌ر كۆتا و ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات،  كورسی پێكهاته‌كان به‌ یاسا رێكخراوه‌ و ئه‌مه‌ مافه‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان فره‌ نه‌ته‌وه‌ و ئاینی جیاوازه‌".

ئەمرۆ چوار شەممە ٢١ ی شوبات دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای هەڵبژادنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوا بڕیاری خۆی راگەیاند کە  بڕگە سەرەکییەکانی: 

- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبات.
 
- کورسی کۆتاکان کە ١١ کورسین لەپەرلەمانی کوردستان نامێنن و بە نادەستوری هەژمار کرا.
 
- بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نابێت لە ٤ بازنە کەمتر بێت.
 
ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی دوای دواخستنی ١١ دانیشتنی ئەم دادگایە بوو لەسەر پرسی شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.






PM:08:20:21/02/2024