تەیف سامی: لە رۆژانی پشوشدا فەرمانگە داراییەکان دەوام دەکەن

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە لە رۆژانی پشوشدا بە مەبەستی دابەشکردنی موچە بەسەر فەرمانبەران دەوام هەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند" لە رۆژانی هەینی و شەممە کە پشوی گشتییە تەواوی فەرمانگە داراییەکان دەبێت دەوام بکەن".

تەیف سامی روونیشیکردووەتەوە کە دەوامکردن لەو دوو رۆژەدا بەمەبەستی ئەوەیە کە دابەشکردنی موچە بەسەر فەرمانبەرانی عێراقدا بەردەوام بێت.

ئەو بڕیارەی وەزیری درایی عێراق لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە، ٢٠ی شوبات، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ هەمان مانگ دەستی پێکرد و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەشدا ٦١٨ ملیار دینارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش دابەش بکرێت.



AM:11:29:22/02/2024