ئامادەکاری دەکرێت بۆ وەرگرتن و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەربارەی بە بازاڕكردن و كۆكردنەوەی گەنمی چێندراوی سنووری هەرێم روونكردنەوە دەدات و دەڵێت" پێویستە ئەمساڵ مافی جوتیاران پێشێل نەكرێت". 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلاندانان و بەدواداچوون، بەسەرپەرشتی بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كۆبوونەوە و رێكخستن و پێداچوونەوە بۆ بە داتاكانی وەزارەت لە رووی ڕووبەری چێنراو بە بەرهەمی گەنم پێش ناردنی بۆ حكومەتی عێراق بۆ بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤، لە ڕێگای هەردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم تاوتوێكرا". 

ڕاشیگەیاندووە" وەزارەت زۆرترین هەوڵیداوە بۆ ئەمساڵ مافی جوتیارانی هەرێم پێشێل نەكرێت و هاوشێوەی جوتیارانی عێراق گشت بەرهەمەكەیان بە بازاڕ بكرێت". 


PM:08:30:22/02/2024