مووچە خەیاڵیەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر ئاشکرابوو

 
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بڕە پارەیەکی سەرسوڕهێنەری لە یانەی نەسری سعودیە وەرگرتووە، لەو کاتەوەی کەمێک زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا پەیوەندی بە یانەی نەسریەوە کردووە.

 یاریزانە تەمەن 39 ساڵەکە دوای جێهێشتنی یانەی مانچستەر یونایتد لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانە سعودییەکە کرد.

 ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کەمێک زیاتر لە ساڵێک پێش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسر کرد، بڕە پارەیەکی سەرسوڕهێنەری کۆکردووەتەوە تا ئێستا.

 ڕوونیشیکردەوە: ڕۆناڵدۆ ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ (177 ملیۆن پاوەند) لەگەڵ ئەلنەسر وەردەگرێت، بەمەش مووچەکەی دەگاتە 3,403,846 پاوەند لە هەفتەیەکدا”.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ڕۆناڵدۆ هاوکات پاداشتی گرێبەستی گواستنەوەی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ (88.5 ملیۆن پاوەند)ی وەرگرتووە، کاتێک گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی پێهێنا.

 لە کۆتاییدا سەرچاوەکە دەڵێت: هێرشبەرە تەمەن 39 ساڵەکە بە تۆمارکردنی 47 گۆڵ لە 53 یاریدا، ئەو پاداشتەی بۆ یانە سعودیە گەڕاندەوە.

 ڕۆناڵدۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە، بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی سعودیەکە کرد.

 ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی سعودیەدایە، هەروەها بە دوو گۆڵ لە پێش ئەلێکساندەر میترۆڤیچی هێرشبەری یانەی هیلالەوەیە.


AM:10:56:23/02/2024