کاساس دوو یاریزانی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکات

خیسوس کاساسی ئیسپانی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، بڕیاریدا دوو یاریزانی نوێ بۆ ڕیزەکانی تیپی "شێرەکانی میزۆپۆتامیا” لە پاڵاوتنەکانە هاوبەشەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ و جامی ئاسیا ٢٠٢٧ بانگهێشت بکات.

 هەڵبژاردەی عێراقی لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکاندا لە 21ی ئازاری داهاتوو لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە ڕووبەڕووی هاوتا ڤێتنامییەکەی دەبێتەوە.

 خیسوس کاساس پێویستی بە یاریزانی نوێ هەیە

 سه ڕچاوه عێراقیەکان رایانگەیاندووە ڕاهێنەر خیسوس کاساس بەردەوامە لە پڕۆسەی گەڕان بەدوای یاریزانی نوێ بۆ هەڵبژاردەی عێراق، سەرەڕای ئەوەی بنکەیەکی گەورەی یاریزانی ناوخۆیی و پیشەگەری هەیە، ڕاهێنەری ئیسپانی بەدوای ناوی نوێدا دەگەڕێت بۆ گۆڕینی خوێنی تیپەکەی بەتایبەتی لە کاتێکدا خەریکە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکان” پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال.



ئاماژەی بەوەشکرد،  کاساس ڕاهێنەر بڕیاریدا داریۆ نامۆ، یاریزانی  سیناگنی فینلەندی کە بەڕەچەڵەک عێراقییە، بانگهێشت بکات بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی بکات لە یارییەکانی داهاتووی پاڵاوتنەکاندا.

 کاساس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانەکە و خێزانەکەیدا کرد و ئاگاداری کردەوە کە ئەو یاریزانە بەڕەچەڵەک عێراقییە ئارەزووی ئەوە دەکات بانگی بکات بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە پێشبڕکێکانی داهاتوودا”.

 ئەو ڕوونیشیکردەوە: سەرەڕای ئەوەی نوێنەرایەتی تیپەکانی گروپی تەمەنی لە فینلاند دەکات، کە لەم دواییانەدا تەمەنی لە خوار 21 ساڵەوەیە، خەونی بە پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی عێراقییەوە دەبینێت، کە وڵاتەکەی خۆیەتی، و ئەویش بە نزیکترین هاوڕێکانی ئەم بابەتەی ڕاگەیاندووە”، ئاماژە بەوە دەکات فیدراسیۆنی عێراق لە ڕاستیدا ڕێکارەکانی دەرکردنی کاغەزی فەرمی عێراقی یاریزانەکەی دەستپێکردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ بانگهێشتکردنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق.


 جێگای سەرنجە ئەو یاریزانە ناوی داریۆ نامویە و تەمەنی 18 ساڵە و پێشتر 23 یاری بۆ تیپە تەمەنییەکان لە فینلاند ئەنجامداوە.

 سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، جیسوس کاساس دوای ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەدواداچوون بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکات، زۆر سەرسام بووە بە ئاستی سەجاد محەمەدی بەرگریکاری یانەی زەورا کە تەمەنی تەنها 19 ساڵە، بەو پێیەی کاساس دەیەوێت دەرفەتێکی ڕاستەقینەی پێبدات لەگەڵ یاریزانە عێراقییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ پاداشتی یاریزانەکە بۆ هەوڵەکانی لە پاڵەوانێتی ناوخۆیی.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کاساس بیر لە بەهێزکردنی پێگەی هێڵی بەرگری دروست دەکاتەوە، سەرەڕای بوونی حوسێن عەلی و مستەفا سەعدون و ئالان محیدین، بەڵام سەجاد دەتوانێت جێگەی خۆی لەگەڵ کاساس تەرخان بکات، بەتایبەتی کە دەتوانێت ڕۆڵی هێرشبەریش بگێڕێت، و ئەمەش ئەو جۆرەیە کە کاساس لەم پۆستەدا بەدوایدا دەگەڕێت.” 

 هەروەها یاریزان سەجاد محەممەد - کە  کاساس دەیەوێت بیخاتە نێو هەڵبژاردەکە تەمەنی تەنها 19 ساڵە، لە زۆربەی یارییەکانی زەورا لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەشداری کردووە، هەروەها یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پێکهاتەکە لە حسام ئەلبەدری ڕاهێنەری میسری.



PM:06:04:23/02/2024