سێ تۆمەتبار دەستگیران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو سێ تومەتبار دەستگیر کران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە" لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو دواتر باڵندەکان ئازادکران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک هاوڵاتی داواو سکاڵایان کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەراو بەشی پۆلیسی ڕێکاریی هەڵمەتێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەنجامدا بەمەبەستی ڕێگرییکردن لەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویداو سێ تۆمەتباریش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

ڕونیشیکردۆتەوە، دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو باڵندانە بەبڕیاری بەێز دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە باڵندەکان ئازاد کران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.


PM:06:47:23/02/2024