عەلی عەلاق: دەنگۆی هەبونی کێشەی نەختینەیی دینار لە بانکی ناوەندی دوورە لە راستییەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوە دەکات دەنگۆی هەبونی كێشەی نەختینەیی دینار لە بانكی ناوەندی دورە لە راستییەوە و دەڵێت''  بانکی ناوەندی ئامادەكاری دەكات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی نوێی بەدەستخستنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بۆ گەشتیاران".

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ٢٠٢٣شوباتی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بە میدیا عێراقیەكانی رایگەیاندوە"  دەنگۆی هەبونی كێشەی نەختینەیی دینار لە بانكی ناوەندی دورە لە راستییەوە، بەهاوكاری وەزارەتی دارایی بانكی ناوەندی بەردەوامە لە دابینكردن و وەڵامدانەوەی خواست لەسەر نەختینەی دیناری عێراقی بۆ كەس و كۆمپانیاكان".

عەلی عەلاق دەڵێت'' بانکی ناوەندی ئامادەكاری دەكات بۆ پەرەپێدانی میکانیزمی نوێی بەدەستخستنی دۆلار لە فڕۆكەخانەكانی عێراق بۆ گەشتیاران، لە ئێستادا بەشێك لە سیستەمەکەیان تەواوکراوە و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو و پەیوەندیدار بە بانکەکان دیاریكراوە."

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق راشیگەیاندووە'' بۆ دڵنیابونەوە لەوەی كە دۆلار دەگاتە دەستی گەشتیارە راستەقینەكان، لە ئایندەیەكی نزیكدا میکانیزمی نوێی بەدەستخستنی دۆلار لە رێگەی پلاتفۆڕمێكی تایبەتەوە لە فڕۆكەخانەكان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".



PM:07:28:23/02/2024