نەیمار 150هەزار یۆرۆی بۆ ئەلڤێز داوە

نەیمار جونیۆر یارمەتی دانی ئەلڤێسی هاوڕێی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی داوەو هاوکارییەکی گرنگی کردووە.

 
بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیڵ)، نەیمار ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بە پێدانی 150 هەزار یۆرۆ یارمەتی دانی ئەلڤێسی داوە لە خەرجییە یاساییەکان.

 بەرگریکاری ڕاستی ئەفسانەیی کە بەشێک بوو لە نەوەی زێڕینی کامپ نوو لەم دواییانەدا لە یانەیەکی شەوانە لە کەتەلۆنیا بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سزادرا.  لە مانگی یەکی ساڵی 2023ەوە دەستبەسەر کراوە.


ئەلڤێزی تەمەن 40 ساڵ سزای 4 ساڵ و نیو زیندانی بەسەردا سەپێندرا، هەرچەندە سەرەتا ڕووبەڕووی سزای 12 ساڵ بووەوە، کە لەلایەن تیمی یاسایی قوربانییەکە داوای لێکراوە.  بەڵام وەک لە ڕاپۆرتەکەی پێشوودا ئاماژەی پێکراوە، دەوترێت نەیمار جونیۆر هاوڕێی پێشووی دانی ئەلڤێس بە پێدانی 150 هەزار یۆرۆ بۆ هاوکاریکردنی خەرجییە یاساییەکانی، هاتۆتە نێو دۆسیەکە بۆ یارمەتیدانی ئەلڤێز.

 دادگا بڕیاریدا ئەو پارانە بچێتە لای قوربانییەکە وەک قەرەبووی ئەو زیان و برینانەی کە تووشی بووە، ئەمەش سزای کۆتایی کەمکردووەتەوە.  بەڵام سوپەرستارەکەی هیلال تەنها یارمەتی ئەلڤێسی نەدا بە پارە، چونکە خێزانی نەیمار لە شارەزایی یاسایییش بەشدارییان کردووە. 

 دەوترێت ئەوان یەکێک لە پارێزەرە باڵاکانیان  بۆ بەرگریکردن لە ئەلڤێس دابین کردووە.

 سەرەڕای کەمکردنەوەی سزاکە، پارێزەری ئەلڤێس پلانەکانی بۆ تانەدان لە بڕیارەکە ڕاگەیاند.  ئەلڤێس بەردەوام ئیدیعای بێتاوانی خۆی دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ساتەوەختە  لەگەڵ تۆمەتبارە ژنەکە لە یانە شەوانەکەدا هاوبەشی کردووە، بە ڕەزامەندی خۆی بووە.


PM:08:12:23/02/2024