كه‌شناسی هەرێم وادەی دەستپێکردنی به‌فربارین و دابەزینی پله‌كانی گه‌رمای ڕاگەیاند

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەکانى گەرما ڕوو لە نزمبونەوە دەکات و به‌فر له‌ ناوچە سنوریه‌كان ده‌بارێت". 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند" 
لە ئێوارەى رۆژى یەکشەممەوە بەرزە پاڵە پەستۆی سیبیرى کاریگەرى لەسەر ناوچەکەماندا دەبێت و خێرایی با چاڵاک دەبێت بە تایبەتی لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژى دووشەممەوە پلەکانى گەرما  ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات کە تێیدا بەرزترین پلە (٤ – ٦) پلەى سیلیزی دادەبەزێت و نزمترین پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سفرى سیلیزى، وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان. 


PM:01:45:24/02/2024