هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریدەکرێت

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمەوە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریدەکرێت". 

فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند" چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاریبکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار بوو مانگی ئایاری ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەستەمە مانگی ئایار هەڵبژاردن بکرێت بۆیە هەڵبژاردن دەکەوێتە مانگی حوزەیران. 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کە بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نابێت لە ٤ بازنە کەمتر بێت و پرۆشەکەش لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، هەروەها (١١) كورسی كۆتاكانی هه‌ڵوه‌شاندەوه‌. 


PM:04:01:24/02/2024