نەوەی نوێ داوا دەکات سەرۆکی هەرێم دەستبەجێ کاتی هەڵبژاردن دیاری بکات

نەوەی نوێ لە راگەیاندنێکدا داوای دەکات بەزووی سەرۆکی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری بکات.

هیمداد شاهێن وتەبێژی نەوەی نوێ لە راگەیاندنێکدا کە کۆپیەکی بۆ " سپی "  نێردراوە دەڵێت" لە ئێستا بەدواوە هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و دانەنانی وادەی هەڵبژاردن". 

وتەبێژی نەوەی نوێ دەشڵێت " ئەگەرچی پارتیی و یەکێتیی لەترسی دۆڕان ئەوە دووساڵ زیاترە بەپاساوی بێمانا هەڵبژادن ئەنجام نادەن، بەڵام دڵنیابن ئەگەر ئەمجارە بە زووترین کات سەرۆکایەتیی هەرێم ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری نەکات ئەوا شتی زۆر خراپتر ڕودەدات". 

لە کۆتایدا هیمداد شاهێن دەڵێت " بۆیە پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێم دەستبەجێ رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکات".

ئەمڕۆ شەممە ٢٤ ی شوبات
، فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، رایگه‌یاند" هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێت".

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد كه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ مانگی ئایار ناكرێت و ده‌كه‌وێته‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو.







PM:10:16:24/02/2024