بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢١١ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٦٣٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧١ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار٦٣٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٩ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٧ ملیۆن و ٤٨٨ هەزار و ٧٧ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٨ ملیۆن و٦٥٨ هەزار و ٧٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٨ ملیۆن و ٨٣٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.