رامۆس کارێکی چاوەڕوان نەکراو دەکات

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە،  سێرجیۆ ڕامۆس شتێک تاقیدەکاتەوە کە دی ستیفانۆ و ڕائول و کریستیانۆ و پێری و پۆتراگینۆ و میشێل و زامۆرا نەیانتوانی ئەزموونی بکەن، ئەمەش یارییکردنە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دوای ئەوەی یانەکەیان جێهێشتووە.


دوایین یاری سێرجیۆ ڕامۆس  بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدا، تەمەنی 19 ساڵ بوو، ئەویش بە تایبەتی لە (22)ی کانوونی دووەمی 2004 بوو.

 لەو کاتەدا ڤینیسیۆس جونیۆر  ئەستێرەی ئێستای ڕیاڵ مەدرید لە باخچەی ساوایان بوو.

یاری سڤییاو ریاڵ مەدرید ئەمشەو لەیاریگای بێرنابیۆ کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.


PM:01:15:25/02/2024