فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕیارى لێخۆشبوونی (٢٠%)ی قەرز و پێبژاردنی سزاکانی شۆفێران تا ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" بڕیاری لێخۆشبونی (٢٠%)ی قه‌رز و پێبژاردنی سزاكانی هاتووچۆی هاوڵاتییان، تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن له ڕۆژی ٢٨ی ئابی ساڵی ڕابردووەوە به‌ركار بووه تا ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌كو هاوكارییه‌كی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پاكتاوكردنی قه‌رز و پێبژاردنهكانیانه.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوى تەندروستی جیهانی، ساڵانە (١.٣) ملیۆن کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن و (٥٠) ملیۆن کەسی دیکەش بریندار و کەمئەندام دەبن.