هەڵسوکەوتێکی ناوەرزشی رۆناڵدۆ رۆژنامەکانی سەرقاڵ کردووە

چەند ڕۆژنامەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، هێرشبەری یانەی نەسری سعودی، لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هاوتاکەی، ئەلشەباب، لە گەڕی 21ی خولی ڕۆشنی سعودیە، کە بە بردنەوەی ئەلنەسر بە ئەنجامی 3-2 کۆتایی هات دێنە دەنگ .

 ڕۆژنامەکان دەڵێن:" ئەو ڕەفتارەی ڕۆناڵدۆ کاردانەوەیەکی توندە بەرامبەر بەو دەنگانەی کە ناوی "میسی"یان دەوتەوە.

 مانشێتی ماڵپەڕی ڕیلێڤۆ: "ڕۆناڵدۆ کاردانەوەیەکی بێ ئەخلاقی بەرامبەر بەو کەسانە دەکات کە بە ناوی مێسی بانگیان کردووە”.  ئاماژەی بەوەشکرد: یاریزانە پورتوگالییەکە گۆڵێکی تۆمارکرد، و بە هەڵسوکەوتەکانی سزای هاندەرانی دا.


 ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دوای یارییەکە لێدوانێکی دا و وتی: کریستیانۆ بەرامبەر هاندەرانی ڕکابەر دەتەقێتەوە، کە ناوی مێسییان هێناوە”.

 ڕۆژنامەی ئاس لە ڕاپۆرتەکەیدا تیشکی خستە سەر توڕەیی کریستیانۆ بەرامبەر هاندەران و دەڵێت: ڕۆناڵدۆ ڕەفتاری سۆزداری بەرامبەر هاندەران نیشاندا دوای ئەوەی ناوی ڕکابەرە هەمیشەیییەکەی لیۆنێل مێسییان وتەوە.


 لەکۆتایی یارییەکەی شەباب، کریستیانۆ گەیشتە 22هەمین گۆڵی خۆی لە پاڵەوانێتی خولدا و لە پێشەنگی لیستی گۆڵکارانەوەیە.

 سەبارەت بە ماڵپەڕی ئوسترالیا نیوز، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەستێرە پورتوگالییەکە لە گێمی یەکەمدا گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە، بەڵام هەڵسوکەوتەکانی دوای فیکەی کۆتایی  جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، لایەنگرانی شەباب دروشمی "میسی" دەڵێنەوە بۆ توڕەکردنی ڕۆناڵدۆ پێش ئەوەی رۆناڵدۆ وەڵامیان بداتەوە  کە پێدەچێت وێنەیەکی قێزەون بێت.

 ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە مانشێتی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕەخنە بووەتەوە، دوای ئەوەی دەرکەوت لە کۆتایی یارییەکەدا هەڵسوکەوتێکی بێ ئەخلاقی ئەنجامدا و تیپەکەی ئەلنەسر لە خولی پیشەگەری سعودیە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی شەباب براوەبووە.


AM:11:47:26/02/2024