ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بۆ ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو حکومەتی فیدراڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنییدا ڕایگەیاند" حكومەتی فیدراڵ بۆ ئه‌م مانگه هاوشێوه‌ی مانگی رابردوو به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌پێی لیستی موچه‌خۆران، به‌ڵام له مانگی داهاتووه‌وه پێویسته كار به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان په‌له بكات و له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدایه، رێكاره‌كانی به نیشتمانییكردنی مووچه ته‌واو بكات.
ڕاشیگەیاند" له وه‌زیری داراییم پرسی بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید لقیان نییه له هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئه‌مه نابێته رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی؟ لە وەڵامدا باسی له‌وه‌كرد، ده‌بێت مووچه له لقه‌كانی ئه‌و بانكانه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و دواتر ئه‌و بانكانه خۆیان مووچه و شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران حه‌واڵه بكه‌ن بۆ لقی ئه‌و بانكانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێڕاق دەشڵێت" وه‌زیری دارایی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه ئه‌وان كار به‌و لیستانه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ینێرێت، ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه دێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو جێبه‌جێ بكات كه ساڵی پار دادگای فیدراڵی بڕیاری بۆ ده‌ركردووه، موچه‌ی خانه‌نشینی زیاد ده‌كات هاوشێوه‌ی خانه‌نشینانی عێراق".
وتیشی" شتێك نه‌ماوه به ناوی (٦١٨) ملیار دیناری خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و پاره بۆ ئه‌وكاته بوو كه به پێی خه‌رجی راسته‌قینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی كۆی گشتی خه‌رجی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نیشنان و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بڕه‌كه‌ی (٩١٣ ملیار) دیناره ده‌نێردرێت بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم".