لەسەر رێگەی (هەولێر – دهۆک) کامێراکانى خاڵ بۆ خاڵ دەکەونە کار

بڕیارە لە سبەینێ سێشەممەوە بۆ ماوەى هەفتەیەک کامێراکانى تۆمارکردنى سەرپێچى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەى سەرەکی (هەولێر - دهۆک) بکەونە کار کە بەشێوەی تاقیکردنەوە بۆماوەی یەک هەفتە کار دەکەن و دواتر سەرپێچییەکان تۆماردەکەن. 

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە، لە سبەینێوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای (هەولێر – دهۆک) لە بەرامبەر گوندی گەزنە تا پردی چەمە دەکەونە کار.

بەپێى ئاگادارییەکەی هاتووچۆی هەولێر، سبەینێ تا کاتژمێر (١٢:٠٠)ى شەوى ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ کامێراکان بەشێوەى تاقیکردنەوە کار دەکەن، بەڵام لە دوای ئەو کاتە سەرپێچیەکان تیژڕەوی شۆفێران تۆمار دەکرێن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرزترین خێرایی رێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان (١٠٠) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش (٨٠) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. 


PM:09:46:26/02/2024