لەبارەی دابەزینی نرخی گۆشتی سوور بڕیاردرا

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە (٥٠٪)ی گومرگی سەر ئاژەڵی هاوردەکراو کەمدەکرێتەوە بەمەبەستی دابەزینی نرخی گۆشتی سوور". 

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند" گومرگی سەر ئاژەڵی هاوردەکراو بە رێژەی لە (٥٠٪) بۆ ماوەی ساڵێک کەمدەکرێتەوە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمکردنەوەی گومرگ بە مەبەستی كەمكردنەوەی نرخی گۆشتی سوور و هاندانی بازرگانەکانە بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ سەربڕین.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور لە بازاڕەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێک کە نرخی هەر کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە (٢٥) هەزار دیناری عێراقی، بڕیارە بە کەمکردنەوەی گومرگی سەر ئاژەڵی هاوردەکراو نرخی گۆشتیش لە بازاڕەکاندا روو لە دابەزین بکات.


PM:11:20:26/02/2024