سەمیرا كارزان ڤیدیۆ کلیپی (نەمدیوەی) بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (نەمدیوە) بڵاوکردەوە. 

سەمیرا لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی نوێترین بەرمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (نەمدیوە) بڵاوكردەوە کە خۆی میلۆدییەكەی ئامادەكردووە و تێكستەكەی لەلایەن گۆرانیبێژ محەمەد شعاعی نوسراوە و سوهراب جوڵ كاری دابەشكردنی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی محەمەد بازە.

سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.


PM:12:46:27/02/2024