سەرۆکی پارتی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی دژ بە هەرێم ناوبرد و دەڵێت" هەوڵەکان لە دادگاوە بەرەو بچوککردنەوەی هەرێم دەنرێن".
مەسعود بارزانی لە دیمانەیەکدا بۆ بۆ رادیۆی مۆنتی کارلۆ ی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکانی دادگای باڵا دژی هەرێمە و بەو ئامانجەش دەڕوات هەرێم بچوک بکاتەوە،وتیشی" ئەم دادگایە دادگایەکی فیدڕاڵی نییە، بەڵکو لەسەردەمی پۆل بریمەر لە بەغدا دروستکرا، و بڕیارەکەی ئەم دواییەی دەستووری نییە، پێشێلی مافی هەرێم دەکات بە بچوککردنەوەی هەرێم، دادگای باڵا هەندێک بڕیار لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕێگەپێدراوی خۆی دەدات، و لەوێوە دژ بە هەرێم هانگاو دەنرێت".
دەربارەی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ، بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بەشداریکردنمان لە حکومەتی سودانی بە هاوئاهەنگی و ڕێککەوتن بووە، و لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بوو، بەڵام کێشە و ئاڵەنگاری زۆری ڕووبەرووبۆتەوە، ئەزموونی دیموکراسیی عێراق هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکیی لەسەرە،
دەربارەی هێرشەکانی ئێران مەسعود بارزانی وتی" ئێران شکستیهێنا لە وەڵامدانەوەی بەهێزەکان و هێرشکردنە سەر هەولێری وەک بیانوویەک بەکارهێنا بۆ ئەو شکستە".
مەسعود بارزانی وتیشی" بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکەی داعش هەیە".