بەرگری شارستانی هەولێر لەبارەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی شەوی رابردوو بازاڕی لەنگە، رایگەیاند" ١٦٦ دوکان سووتاون".
لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکرایەوە، بەرگری شارستانی هەولێر ئاشکرای کرد کە لە ١٠%ی بازاڕی لهنگه سووتاوه و ١٦٦ دوكان بە تەواوە سووتاون".
لە راگەیاندنی بەرگری شارساتنیدا هاتووە " له رووداوهكهدا ٩٠ كهس زیانی تهندروستییان پێ گهیشتووه و ٢٤ كهسیش له نهخۆشخانه چارهسهر كراون."
شەوی سێ شەممە لە هەولێر ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگە کەوتەوەو تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان بەردەوام بوو، دوای هەوڵێکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا.