وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرما و ڕەشەبا راگەیەندرا

شارەزایەکی بواری کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی شەپۆلی سەرما و ڕەشەبای راگەیاند و دەڵێت" لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە کاریگەری نامێنێت".

شارەزای بواری کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" سبی پێنج شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤ کاریگەری شەپۆلی سەرما لەسەر هەرێمی کوردستان دەمێنێت، بەڵام  لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە بەتەواوی کاریگەری ڕەشەبا و سەرما  لە تەواوی ناوچەکان نامێنێت".

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو" پلەکانی گەرما لە رۆژینی هەینی بەراورد بە ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەڵەبجە ٥ پلەی سیلیزی و لە هەولێر و دهۆکیش نزیکەی ٣ پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە".



AM:12:06:29/02/2024