لەتیف مستەفا: نەمانی نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لە دەرەوە زۆر باشترە لە مانیان

لەتیف مستەفا پەرلەمانتاری پێشووو ، شارەزای یاسا لە وتارێکدا لە ژێر ناوونیشانی قسەیەک بۆ دز دەڵێت: نەمانی نوێنەرایەتییەکانی هەرێم لە دەرەوە زۆر باشترە لە مانیان. 

لەتیف مستەفا رایگەیاندووە" سەرەڕای تێبینیە زۆرەکانمان لەسەر  بریارەکانی ئەم دەستە نوێیەی دادگا بەلام سەبارەت بە بونی نوینەرایەتی هەرێم بەدلنیاییەوە سەنەدی دەستوری نیە ئەوەی هەیە ئەوەیە هەریم  تەنها دەسەلاتی ئەوەی هەیە لە ناو سەفارەت و نوینەرایەتیە دبلۆماسیەکانی عێراق نوسینگەی هەبیت بۆ کاروباری  رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و  ئینمائی وە مافی نوێنەرایەتی دیبلۆماسی سەربەخۆی نیە،ئەوە دەستورەکەیە کە کاتی خۆی خۆیان خەلکیان بۆ هان دان دەدا بۆ ئەوەی دەنگی پێ بدەن".

ئاماژەی بەوەشداوە  کە ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە لە واقیعدا ئەم نوێنەرایەتیانە چ سودێکیان هەبوە بۆ هەرێم و بۆ خەلکی کوردستان جگە لە زیان،تەنها بونەتە باریکی گران بەسەر بودجەی گشتیەوە، بەلام وەک نوێنەرایەتی و ئەرکی دیبلۆماسی نەیانتوانیوە وەک نویەرایەتی دیبلۆماسی پیشەیی وبێ لایەن نوینەرایەتی هەرێم بکەن وەک قەوارەیەک بەلکو نوێنەرایەتی حیزبی بوون و دابەشکراون بەسەر دوو حیزبەکەدا.



AM:09:26:29/02/2024