ئەمڕۆ وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتایی دێت

ئەمڕۆ وادەی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، کە کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردووە.

لە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە کۆمیسیۆن جارێکی دیکە وادەی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ھەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ درێژکردەوە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەشی لە ھەرێم سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەترییان کردووە تا ١٥ ئەم مانگە گەیشتووە ٣١ ھەزار و ٨٨٩  کەس.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێم سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەرە کە مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستاندا ھەیە، ئەوانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار کەسن.


AM:11:29:29/02/2024