بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٥ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزار و ٦٣٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٦ ملیۆن و ٨٣٥ هەزار ٦٣٥ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.