ئەمریکا: نیگەرانین لە ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێم

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت" نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکارییەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادی راگەیاندن". 

کوسنوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی پێشێلکاریەکانی ئەم دواییەی سەر ئازادی ڕاگەیاندن، لەوانە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و ڕێگەنەدان بە ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ،لە ڕووداوەکانی دەستگیرکردنی ڕۆنامەنووس و چالاکوان لە شاری دهۆک لە هەفتەی ڕابردوودا، هەروەها ڕێگریکردن لە ڕووماڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە کاتی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵەبجە نیگەرانن، کەوا دەردەکەوێت بە پاڵنەری سیاسی کرابێت.

دەشڵێت" کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا پشتیوانی لە جێبەجێکردنی تەواوەتی هەردوو یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی و یاسای بەدەستهێانی زانیاری لە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە توانای ئازادانە و سنوردارنەکراوی ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان دەکات". 


PM:03:57:29/02/2024