" سپی " زانیاری ورد لەسەر کوژرانی ئەندامەکەی هەدەپە لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە

نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان رایگەیاند " ئەو ئەندامەیان کە لە سلێمانی " تیرۆر " کراوە، یاریدەدەری پزیشکەو ١٠ ساڵە لە هەرێم دەژی و سێ منداڵی هەیە.

نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان ناهیدی ئیرمیش لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ( سپی ) میدیا رایگەیاند" پاشنێوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی چوارتا لە نزیک چێشتخانەی حەسەن دوو چەکدار لە ناو ئۆتۆمبیلێکدا تەقە لە ئەندامی هەدەپە؛ عەبدولقادر سەبری دەکەن و دوو گوولە دەنێنن بەسەریەوەو لە جێدا گیان لەدەستدەدات". ( هەرچەندە چەند شایەتحاڵیک بە میدیاکانیان راگەیاند کە بکوژەکە یەک کەس بووە دوای تەقەکردنی یەکەمجاری گەڕاوەتەوە سەری جارێکی تر کردوویەتەوە بە ئامانج). 

نوێنەری هەدەپە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بنکەیەکی پۆلیسی حکومەتی هەرێم کەمتر لە سەد مەتر لە شوێنی رووداوەکەوە دووربووەو گوێیان لە تەقەکان بووە، بەلآم هیچیان نەکردووە.

عەبدولقادر سەبری وەک نوێنەری هەدەپە دەڵێت" دەزگا سیخوڕیەکانی تورکیا چەندینجار پەیوەندیان کردووە بە عەبدولقادر سەبریەوەو تا کار بکات لە گەڵیان، بەڵام ئەم کەسێکی نەتەوەیی و وڵاتپارێزبووە و ئامادە نەبووە کاریان لەگەڵدا بکات". 

ناهید ئیرمیش باس لەوە دەکات کە ئەو دەستدرێژییە " تیرۆری سیاسی " و لە درێژەی ئەو تیرۆرانەیە کە دەزگا سیخوڕیەکانی تورکیا لە دژی پەنابەران و ئەندامانی هەدەپە پیادەی دەکات لە باشوری کوردستان کە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣ تا ئەم دوو مانگەی ٢٠٢٤ تورکیا ٩ ئەندامی هەدەپەی تیرۆر کردووە کە ٧ یان پیاون و ٢ ئافرەتن.

" تیرۆرکراوەکانی هەدەپە، ١ لە دهۆک و ١ لە هەولێر و ٢ لە کەرکوک و ٥ لە سلێمانی تیرۆر کراون"، ( نوێنەری هەدەپە رایگەیاندووە) .
   



PM:08:32:29/02/2024